سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی غه‌زه‌ی ده‌ستپێكرد
سوپای ئه‌و وڵاته له ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا ئاشكرای كرد كه‌له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس 10 موشه‌كی ئاراسته‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل كردووه، له‌وه‌ڵامیشدا فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
له‌بۆردوومانه‌كانی ئه‌مڕۆدا سێ هاووڵاتی برینداربوون، ئامانجه‌كانیشیان بریتی بووه له وه‌رشه‌یه‌ك له ناوچه‌ی زه‌یتون له‌باشوری غه‌زه، هاوكات زه‌وییه‌كی كشتوكاڵیش له‌ناوچه‌ی توفاح، پێگه‌یه‌كی مه‌شقی سه‌ربازی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش بۆردوومان كراون.
سوپای ئیسرائیل بۆردوومانه‌كانی به "به‌رگریكارانه" پێناسه ده‌كات. ڕاشیگه‌یاند: " مه‌به‌ست له‌هێرشه‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌و تونێلانه وێران بكرێن كه حه‌ماس بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل به‌كاریان دێنێت. به‌تایبه‌تی له‌دژی كۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نییه‌كانی سه‌ر سنوری ئیسرائیل.