ئیتاڵیا و ئێران پەیوەندییە ئابوورییەکانیان بەهێزدەکەن
لە دوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران ماتیو رێنزی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا یەکەم بەرپرسی باڵای ئەوروپایە لە ئاستی سەرۆکوەزیران سەردانی تاران دەکات.
میدیاکانی ئیتاڵیا رایانگەیاند، کە ماتیو سەرۆکایەتی شاندێکی ئابووریی، بازرگانی و دیپلۆماسی دەکات، کە لە 150 کەس پێهکاتووە. لە تارانی پایتەختی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە، لەوانەش حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران، بڕیاریشە ژمارەیەک گرێبەستی ئابووریی و بازرگانی واژۆ بکەن.
لەدوای رووسیاوە ئیتاڵیا دووەم وڵاتە کە گەورەترین پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێران هەیە، لە مانگی یەکی ئەمساڵدا حەسەن روحانی ئێران سەردانی رۆمای کرد و بەبەهای 18 ملیار و 420 ملیۆن دۆلار گرێبەستی ئابووریی و بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ کرد.
ئێران خاوەنی 10% نەوتی یەدەگە لەجیهاندا، هەروەها 15% غازی یەدەک لە جیهاندا لە خاکی ئێراندایە کۆمپانیای پێرژیەن ئۆیل و کۆمپانیا سایپیمی ئیتاڵیا لێتێگەیشتنامەیەکیان واژۆ کرد.