ئیمارات ١٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئارامکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی عێراق دەبەخشێت

ئیمارات ١٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئارامکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی عێراق دەبەخشێت
پرۆگرامی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان (یو ئێن دی پی) ڕایگەیاند، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بڕی ١٠ ملیۆن دۆلاری بەخشيووە بە ڕێکخراوەکە بۆ بەکارھێنانی لە بەرنامەکانی ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیرکردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکانی عێراق لە دەستی داعش.

ئەو بڕە پارەیە بە پێی (یو ئێن دی پی) تەرخان دەکرێ بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی ئارامکردنەوەی دەستبەجێی ڕێکخراوەکە، ھەروەھا دروستکردنەوەی ژێرخانی مەدەنی، لەوانە نەخۆشخانە و قوتابخانە . ھەروەھا پشتیوانی پرۆژەکانی پەرەپێدانی کۆمەڵگە دەکات.

لەو بارەیەوە ڕیم ئەلھاشمی، وەزیری ھاوکاریی نێودەوڵەتی ئیمارات ڕایگەیاندووە "ئیمارات بڕوای بە گرنگی ئارامکردنەوەی ناوچەکان و ئاشتی و خۆشگوزەرانی خەڵکی عێراق ھەیە، بەتایبەت ئەوانەی کە تیرۆریزم کاری کردووەتە سەر ژیانیان, بەھیوای چاکبوونی ئەو بارودۆخەین
Top