وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا: ھاوکارییەکانمان بۆ ھێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا: ھاوکارییەکانمان بۆ ھێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، ھاوکارییە داراییەکانی ئەمەریکا بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.

جیف دیفیس، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، "ھاوکارییە داراییەکانی وڵاتەکەی بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە لە ڕێگەی بەغداوە بەردەوام دەبێت، ئەویش بۆ پشتگیری کردنی حکومەتی ھەرێمە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانی دارایی".

ڕاشیگەیاند "ناتوانین تەنھا بە ھێرشە ئاسمانییەکان بەسەر چەکدارانی داعشدا زاڵ ببین و پێویستمان بە ھێزی زەمیینە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو چەکدارانە".

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا کاری لە پێشینەیان کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵە کە لە ماوەی دوو ساڵە لە ژێر دەستی چەکدارانی داعشدا و کۆنترۆڵکردنەویە ئەو شارەش پێویستی بەکاتێکی زۆرە
Top