بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ماوه‌ی 25 ساڵدا، سعودیه قه‌رز له‌ده‌ره‌وه ده‌كات
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ریاز هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵدانی بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا كه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌ده‌ست داڕمانییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
تۆڕی میدیای بی بی سی له ئاژانسی هه‌واڵی رویته‌رزه‌وه بڵاویكرده‌وه، سعودیه كه گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وته له‌جیهاندا، پێشتر به‌نیازبووه هه‌شت ملیار دۆلار قه‌رزبكات، به‌ڵام پێویستیی زۆر وای له‌وه‌زاره‌تی دارایی كردووه كه بڕی قه‌رزه‌كه به‌رزبكاته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه كه تێیدا عیراق كوه‌یتی داگیركرد، ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره سعودیه په‌نا بۆ بانكه جیهانییه‌كان ببات.
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، له‌ساڵی رابردوودا داهاتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته به‌بڕی له‌سه‌دا 23 كه‌میكردووه.
قه‌رزه‌كه كه پێشبینی ده‌كرێت رێكاره‌كانی له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا كۆتاییان پێبێت، یارمه‌تی سعودیه ده‌دات ئاستی پشتبه‌ستنی به بانكه ناوخۆییه‌كان كه‌مبكاته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سعودیه چه‌ند رۆژێك پاش كۆبونه‌وه‌یه‌كی وڵاته هه‌نارده‌كاره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت دێت له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی سنوردانان بۆ خستنه‌بازاڕی نه‌وت، به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا.
پێشتر سعودیه رایگه‌یاندبوو كاتێك خستنه‌بازاڕ له‌ئاستێكدا راده‌گرێت كه وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه بنێن به كۆماری ئیسلامی ئێرانیشه‌وه.
به‌ڵام ئێران سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نه‌ك هه‌ر راناگرێت به‌ڵكو زیادیشی بكات، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه سزا ئابورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه.
له‌حوزه‌یرانی 2014ه‌وه، نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ دابه‌زیوه.
بی بی سی ده‌ڵێت سه‌باره‌ت به قه‌رزه‌كه په‌یوه‌ندیكردووه به بانكی ناوه‌ندی سعودیه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌داته‌وه.