ئاشتن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا: بەوردی چاودێری رێککەتنی ئەتۆمی ئێران دەکەین

ئاشتن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا: بەوردی چاودێری رێککەتنی ئەتۆمی ئێران دەکەین
ئاشتن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بوونی سەربازی ئەمریکی لە کەنداو بۆ چاودێری کردن و رێگری کردنە لە ھەرەشەکانی ئێران بۆسەر وڵاتانی ھاوپەیمانانمان.

ئاشتن کارتەر گوتی: "رێککەوتنی ئەتۆمی ئێمە لەگەڵ ئێران رێککەوتنێکی باشە لە روانگەی ئەوەی کە وێنەی بۆ چەکی ئەتۆمی دروستکراو بوو لە پێش چاو نەمێنێ ھەرچەندە ئێمە بەردەوامین لە چاودێری کردنی ئێران، بۆئەوەی دڵنیا بین لەوەی پێشێلی رێککەوتنەکان ناکات".

ھەروەھا ئاشتن كارتەر گوتی: "وەک دەبینین تاقیکردنەوەکانی ئەم دوایەی بوونەتە ھۆی نیگەرانی ھاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکەدا یەکێک لەوانە وڵاتی ئیماراتە، بۆیە پێتان دەڵێم ئێوە بەشێکن لەو سیستمەی کە رێگری لە ئێران دەکات کاریگەری و ھەژموونی خۆی زاڵ بکات بەسەر ناوچەکە و ھاوپەیمانەکانماندا."

ئاشتن كارتەر، ئەو گوتانەی لە بەردەمی ھێزەكانی ئەمریكا لە ئیمارات راگەیاندبوو، لە میانەی سەردانەكەی بۆ ئیمارات و ھێزەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە.














K24
Top