لوتکەی ئیسلامی لە ئیستەنبوڵ ئەنجام دەدرێت
کۆبوونەوەکە، هەروەک بڕیارە، لە رۆژانی پێنجشەممە 14ـی نیسانی 2016 و هەینی ئەنجام دەدرێت و تێیدا زۆرترین سەرۆک، شا و سەرکردەی وڵاتانی ئیسلامی بەشداریی تێدا دەکەن.
چاوەڕێ دەکرێت شەڕی ناوخۆیی سوریا، کێشەکانی وڵاتانی عێراق، یەمەن، فەلەستین و لیبیا تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی سەرۆک و ساکانی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاریی ئیسلامی بێت.
ئەیاد مەدەنی، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی بە (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، کە لە لوتکەی 13ـی وڵاتانی ئیسلامی، 30 سەرۆک و شای وڵاتی ئیسلامی بەشداریی دەکەن و گەیشتوونەتە ئیستەنبوڵ.
بەپێی زانیارییەکان، چۆنێتی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دیاردەی ترس لە ئیسلام (ئیسلامۆفۆبیا) تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی لوتکەکە بێت.
باسنيوز