هامۆند: 600 هاووڵاتیی بریتانی رێگه‌یان لێگیراوه بچنه سوریا
یه‌كێتی ئه‌وروپا له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو رێككه‌وتنێكی له گه‌ڵ توركیا مۆركرد بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له په‌نابه‌ران بگرێت به‌ره‌و ئه‌وروپا بپه‌ڕنه‌وه به‌رامبه‌ر به به‌خشینی سێ ملیار یۆرۆ بۆ توركیا ، كه تا ئێستا وه‌رینه‌گرتووه به‌هۆی نه‌دانی دوو وڵات له‌و به‌شه‌ی كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان كه یه‌كێكیان ئیتاڵیایه .
فیلیپ هامۆند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا راشیگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتیه بریتانیایانه له سنوری بریتانیا و هه‌ندێكیش له ئیستانبوڵ ده‌ستگیر كراون . له ساڵی دوو هه‌زارو دوازده‌وه نزیكه‌ی هه‌زارو چوارسه‌د هاوولاتی بریتانی هه‌وڵیان داوه بچن بۆ سوریا و په‌یوه‌ندی به گروپه توندره‌وه‌كانه‌وه بكه‌ن به‌لام به‌پێی زانیارییه‌كان له سه‌دا چلیان هه‌وڵه‌كانیان شكستی خواردووه و ده‌ستگیر كراون .