ئه‌ردۆغان: ئێران پێشهاته‌كانى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ فراوانكردنى قه‌ڵه‌مرۆیى خۆى ده‌قۆزێته‌وه
ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا له وته‌یه‌كدا له ئه‌نقه‌ره له به‌رده‌م باڵیۆزانى وڵاته‌كه‌ى ره‌خنه‌ى له ڕووسیا گرت و رایگه‌یاند كه ڕووسیا له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ دروستكردنى ده‌وڵه‌تێكى بچوكى سوریا له ده‌وروبه‌رى شارى لازقیه كه بنكه‌ى ئاسمانى هێزه‌كانى ڕووسیا له‌و شاره‌یه ، گوتیشى ڕووسیا له هێرشه ئاسمانییه‌كانیدا توركمانه‌كانى سوریا ده‌كاته ئامانج .
هاوكات ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ى له ئێران گرت و رایگه‌یاند كه ئێران پێشهاته‌كانى وڵاتانى وه‌كو سوریا و عێراق و یه‌مه‌ن ده‌قۆزێته‌وه بۆ فراوانكردنى قه‌ڵه‌مڕۆیى خۆى و هه‌وڵى هه‌ڵگیرساندنى پرۆسه‌یه‌كى مه‌ترسیدار ده‌دات به وه‌رگرتنى هه‌ڵوێستى گۆڕینى ناكۆكییه تائیفییه‌كان بۆ ململانێ .