ناسنامه‌ی خۆكوژه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ ئاشكراكرا
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا دوای ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی خۆكوژه‌كه‌ی به‌رده‌م مزگه‌وتی سوڵتان ئه‌حمه‌د له شاری ئیسته‌نبوڵ، وێنه‌كه‌شیان ئاشكراكرد.
رۆژی چوارشه‌ممه 13-1-2016، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا وێنه‌ی نه‌بیل فه‌زلی ته‌مه‌ن 28 ساڵیان له میدیاكاندا بڵاوكرده‌وه، كە به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك سووری و له‌دایكبووی سعودیه‌یە، هەروەها لەبه‌رده‌م مزگه‌وتی سوڵتان ئه‌حمه‌د له شاری ئیسته‌نبوڵ خۆی تەقاندەوە.
خۆكوژه‌كه ناوی "نه‌بیل فه‌زلی"یه و له‌دایكبووی 5/8/1988 ی سعودیه و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك سوورییه، ئه‌ندامی گرووپی داعشه و له سووریاوه خۆی گه‌یاندووه‌ته توركیا‌و رۆژی 5-1- 2016 چووەتە ئیسته‌نبوڵ.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی توركیا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و بۆمبه‌ی نه‌بیل فه‌زلی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م مزگه‌وتی سوڵتان ئه‌حمه‌د به‌كاریهێناوه، هه‌مان جۆری بۆمبی خۆكوژه‌كانی به‌رده‌م وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نزیك گۆڕه‌پانی سحییه‌ی ئه‌نقه‌ره‌یه، هه‌مان سه‌رچاوه‌ش بۆمبه‌كانی بۆ خۆكوژه‌كه دابینكردوون.
رووداو