بەریتانیا دەڵێت بۆ یەکەم جار موشەکی جۆری Brimstone بەکارهێناوە لە لێدانی داعش لە سوریا

بەریتانیا دەڵێت بۆ یەکەم جار موشەکی جۆری Brimstone بەکارهێناوە لە لێدانی داعش لە سوریا
بەریتانیا دەڵێت دوێنێ یەکشەممە بۆ یەکەم جار موشەکی پـێشکەوتووی جۆری Brimstone بەکارهێناوە بۆ بۆردومانکردنی داعش لە سوریا.

گوتەبێژی دەیڤد کامیرۆن سەرۆک وەزیری بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە بە پەیامنێرانی گوت "فڕۆکە جەنگیـیەکانی وڵاتەکەیان دوێنێ 5 هێرشی نوێـیان کردووەتە سەر شوێنەکانی داعش لە سوریا و ئامانجەکانیشیان بریتیبوون لە ماشێنێـک و چەند تونێـلێـک لە نزیک ڕەققە و چاڵی نەوتی عومەر لە پارێزگای دێر ئەزور. گوتیشی لە بەشێـک لەو بۆردومانانە موشەکی Brimstone بەکارهێنراوە."

بەریتانیا دەڵێت موشەکی Brimstone کە بۆ لێدانی ئامانجی خێرا دروسـتکراوە و بە فڕۆکەی جۆری تۆرنادۆ هەڵدەدرێت، پـێشـتر لە ئەفغانسـتان و لیبیا و عێراق بەکارهێنراوە. هەروەها ئەم جۆرە موشەکە بە وردی لە ئامانجەکەی خۆی دەدات و بەوەش دەکرێت کەمترین زیان بەر خەڵکی سیڤیل بکەوێت.

بەریتانیا لە کۆتایی سـاڵی ڕابردوەوە دەسـتیکردووە بە بۆردومانکردنی داعش لە سوریا، بەڵام لەسەر کەمی هێرشەکانی کە زۆربەیان چاڵە نەوتیـیەکان ئامانجیان بووە، ڕەخنەی لێگیراوە.







































VOA
Top