سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا چایه‌ك له‌گه‌ڵ موسڵمانان ده‌خواته‌وه
فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، به یاوه‌ری بێرنار كازینۆڤ، وه‌زیری ناوخۆ، سه‌ردانی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی پاریس‌یان كرد، كه سه‌رپه‌رشتیارانی مزگه‌وته‌كه، دوو رۆژی رابردوويان تایبه‌ت كردبوو، بۆ پێشوازیكردن له‌و كه‌سانه‌ی "غه‌یره موسڵمانن".
ئه‌نجوومه‌نی ئایینی ئیسلامی فه‌ره‌نسا، ئه‌و رێوڕه‌سمه‌یان ناوناوه "چای برایانه" و رایانگه‌یاند ئه‌و بۆنه‌یه تایبه‌ت بووه به راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه له ئایینی ئیسلام، كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای فه‌ره‌نساوه، دوای په‌لاماره تیرۆریستییه‌كانی پاریس درووستبووه.
ماڵپه‌ڕی "فرانس 24"یش رایگه‌یاند، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، له كه‌شێكی برایانه‌دا به ده‌م چای خواردنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووانی رێوڕه‌سمه‌كه دواوه.
له دوو رۆژی رابردوودا، سه‌دان مزگه‌وتی فه‌ره‌نسا، له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدا، ده‌رگای مزگه‌وته‌كانییان بۆ پێشوازیكردن له غه‌یره موسڵمانانی فه‌ره‌نسا واڵاكرد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه تێگه‌یشتنی تاكی فه‌ره‌نسی له ئیسلام راست بكه‌نه‌وه و "چای برایانه"یان پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی ئایینی ئیسلامی فه‌ره‌نسا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێیان باش بووه له ساڵیادی په‌لاماردانی رۆژنامه‌ی "شارلی هیبدۆ" ئه‌و رێوڕه‌سمه ساز بكه‌ن.
K24