دوای تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی كۆریای باكوور، ئه‌مه‌ریكا فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی بۆ كۆریای باشوور ره‌وانه‌ كرد

دوای تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی كۆریای باكوور، ئه‌مه‌ریكا فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی بۆ كۆریای باشوور ره‌وانه‌ كرد
دوای تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه‌ ئه‌نجامدرا ، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا فرۆكه‌یه‌كی جۆری بی په‌نجاو دووی نارد بۆ هاوپه‌یمانه‌كه‌ی كۆریای باشوور كه‌ ئه‌م فرۆكه‌یه‌ له‌ ئاستێكی كه‌می به‌رزیدا ده‌فرێت ن ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك و نمایشكردنی هێز له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ .

سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا روونیكرده‌وه‌ كه‌ دوو فرۆكه‌ی جه‌نگی دیكه‌ له‌ گوام په‌یوه‌ندییان به‌ فرۆكه‌ی بی په‌نجاو دوو كرد كه‌ یه‌كێكیان ئه‌مه‌ریكی و دووه‌میشیان هی كۆریای باشوور بوو .

جه‌نه‌راڵ كێرتس سكابارۆتی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆریای باشوور رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م گه‌شته‌ی ئه‌م فرۆكانه‌ ، ئاستی هێزی هاوپه‌یمانان ده‌رده‌خات .
Top