ئێران وه‌كو تۆڵه ده‌یان بانگخوازی سوننه له‌سێداره ده‌دات
ووڵاتی ئێران به‌نیازی ئه‌وه‌یه ده‌یان بانگخواز و قوتابی زانسته ئاینیه‌كان له‌سێداره بدات وه‌كو تۆڵه كردنه‌وه‌یه‌ك له‌سونییه‌كان.
له به‌ندیخانه‌ی شاری كه‌ره‌جی نزیك تارانی پایته‌ختی ئێران 60 به‌ندكراو كه بانگخوازی سوننه و قوتابی زانسته‌كانی ئاینین به‌ندكراون، ئێرانیش ده‌یه‌وێت وه‌كو تۆڵه‌كردنه‌وه له سوننه‌كان له‌سێداره‌یان بدات.
به‌گوێره‌ی نامه‌یه‌ك به‌ناونیشانی (دواین هاوار) له‌پێگه‌ی ئامه‌د نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌نزیكه له بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی ئێران كه ئۆپۆزسیۆنن، ئه‌هلی سوننه ده‌نگیان به‌رزكردۆته‌وه ، كه خۆپیشاندان بكرێت دژی نیزامی ئێران بۆ راگرتنی سزای له‌سێداره‌دانی منداڵه‌كانیان كه به‌تۆمه‌تی به‌تاڵ گیراون.
وه‌زاره‌تی هه‌واڵگری ئێرانی ئه‌و بانگخواز و قوتابیانه‌ی له‌ساڵانی 2009 تا 2011 له پارێزگاكانی كوردستان ده‌ستگیر كردوون و سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر دا سه‌پاندوون به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌یان دژی حكومه‌ت كردووه و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌له‌فین و دژایه‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ریان كردووه " دروودی خوای لێبێت"
عه‌ره‌بیه