سەرۆکی لیژنەی حەج و عومرەی ئێران: هاوڵاتیان ناتوانن گەشتی حەج و عومرە ئەنجام بدەن

سەرۆکی لیژنەی حەج و عومرەی ئێران: هاوڵاتیان ناتوانن گەشتی حەج و عومرە ئەنجام بدەن
سەعید واحیدی سەرۆکی لیژنەی حەج و عومرەی ئێران ڕایگەیاند هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بۆیان نییە لەمەودوا گەشت بکەن بۆ سعودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج و عومرە.

سەعید ئاماژەی بەوە کردووە بڕیاری قەدەغەکردنی حەج لەلایەن ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەرچووە و دەبێت جێبەجێ بکرێت.

محەمەد عەلی ئەسفەهانی ئەندام پەرلەمانی ئێران وتی "پچڕاندنی پەیوەندیە دیبلۆماسیەکان لەلایەن سعودیەوە مانای ئەوەیە هیچ هاووڵاتیەکی ئێرانی بۆی نییە نە بۆ حەج نە بۆ عومرە گەشت بکات بۆ سعودیە."

ساڵانە ٦٠٠ هەزار ئێرانی سەردانی مەککە دەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی حەج و عومرە.

گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان سعودیە و ئێران دوای ئەوە دێت کە دەسەڵاتدارانی سعودیە لە ٢ی کانونی دووەمی ٢٠١٦ نەمر باقر ئەلنەر کەسایەتی دیاری ئاینی شیعەیان لە سعودیە بە تۆمەتی هاندان بۆ کاری "تیرۆرستی" لە سێدارەدا و لە بەرانبەردا هاوڵاتیانی ئێرانی باڵوێزخانەی سعودیەیان لە ئێران سوتاند، دواتر سعودیە بڕیاری دا سەرجەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێراندا بپچڕێنێت.



سەرچاوەكان
Top