هێرشی ئاسمانی کرایە سەر ناوەندێکی تایبەت بە نابینایان لە سەنعا
وێرانی شوێنەکە بە روونی دیارە و، بەڕێوەبەرایەتی ناوەندەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێزە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی عەرەبی ئەم ناوەندەیان بۆردوومان کردووە بەبێ هیچ گرنگیدانێک بەو 90 نابینایەی کە لە ناوەندەکەدا دەژین.
یەکیک لە نابیناکانی ناوەدنەکە دەڵێ " شەوبوو کە هێرش کرایە سەر ئەم شوێنە، بەڕاستی ئەوە شتێکی چاوەڕێ نەکراو بوو بۆ ئێمە کە نابیناین، بەڵام دیارە دوژمنان دووچاری شڵەژان بوونەتەوە".
هێرشەکان ناڕەزایی دانیشتوانی نزیک ناوەندەکەیان لێکەوتەوە و، چالاکوانانی مەدەنی گردبوونەوەیەکیان دژ بەو کارە ئەنجامدا.
رووداو