کێری: 2015 ساڵی ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌بوو دژی داعش
جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی "ئێستا كاتی به‌شداریی قووڵی دیپلۆماسییه و، ته‌نیا له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی پاردا، چه‌ند سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گه‌وره‌مان مسۆگه‌ركردووە".
وه‌كو نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتنی دیپلۆماسی، كێری ئاماژه‌ی بە رێكکه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كرد. له شه‌ڕی داعشیدا، كێری جه‌ختی لە سەرکەوتنەکان کردەوە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باس لە سەرکەوتنەکان بەسەر داعش لەسەر خاکی عێراق و سووریادا دەکات و دەڵێ " له‌سه‌ر زه‌وی دژی داعش له عێراق و سووریا ده‌سكه‌وتمان هەبووە كه كۆتاییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی سەرسوڕهێنەرانەی هێزه عێراقییه‌كان بوو به هاوكاری هاوپه‌یمانان له شاری روومادی".
هەرچەندە داعش ئێستا زیاد له 30% ئه‌و خاكه‌ی له‌ده‌ستداوه كه ساڵی 2014 له ژێرده‌ستیدا بوو. به‌ڵام ره‌خنه‌گرانی ئیداره‌ی ئۆباما هێشتا كه‌م نین.
رووداو -