جه‌هه‌په له‌سه‌ر سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی خۆی یه‌كلایی كرده‌وه
(كه‌مال كلیچدارئۆغلو) سه‌رۆكی جه‌هه‌په له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن تی ڤی، باسی له چاوپێكه‌وتنی خۆی و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا (ئه‌حمه‌د داودئۆغلو) كرد و گوتی باسمان له ده‌ستوورێكی تازه كرد بۆ توركیا، به‌ڵام له باره‌ی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌وه بڕوامان به ئاكپارتی نییه و، دژی ده‌وه‌ستینه‌وه.
ئه‌و گوتی: "ئێمه پێمان باشه گۆڕانكاری له ده‌ستووری ئێستای توركیادا بكرێت و، به شێوه‌یه‌ك بێت كه له‌گه‌ڵ ئازاداییه‌كانی تاك و دیموكراتیدا یه‌ك بگرێته‌وه. ئێمه له‌و روه‌وه له‌گه‌ڵ ئاكپارتیداین و پشتگیری‌یان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها له‌ناو په‌رله‌مانیش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ده‌ستوورێكی مۆدێڕن. به‌ڵام له باره‌ی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌وه، بڕیارمان داوه كه دژی ده‌وه‌ستینه‌وه و، ئێمه له‌گه‌ڵ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تین".
ئاكپارتی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌ستوور بخاته ریفرادۆمه‌وه و، خه‌ڵك ده‌نگ له‌سه‌ر سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بدات، پێویستی به 330 كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه، كه ئێستا ئه‌و پارته خاوه‌نی 317 كورسی په‌رله‌مانییه، بۆیه پێویستی به 13 كورسی دیكه هه‌یه تا بتوانێت ده‌ستوور بخاته ریفراندۆمه‌وه.
تاوه‌كو ئێستا هه‌رسێ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كه به گه‌رمی پێشوازییان له سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بۆ توركیا نه‌كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاكپارتی به نیازه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا بكات و، بڕوایان پێبهێنێت كه ده‌ستوور بخه‌نه ریفراندۆمه‌وه.