ئێران، سعودیه به بۆردومانكردنی باڵیوزخانه‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات
ئێران، سعودیه‌ی به بۆردومانكردنی باڵیوزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له یه‌مه‌ن تۆمه‌تبار كرد كه تێیدا ژماره‌یه‌ك له پاسه‌وانانی باڵیوزخانه‌كه برینداربوون.
ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی ئێران، له زاری حسێن جابری ئه‌نساری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه بڵاویكرده‌وه، سعودیه به‌رپرسیارێتی برینداربوونی هه‌ندێك له كارمه‌ندان و ئه‌و زیانانه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ كه به‌ر باره‌گای باڵیوزخانه‌كه كه‌وتوون.
ئه‌نساری وتیشی: "ئه‌و په‌لاماره به‌ئه‌نقه‌سته له‌لایه‌ن حكومه‌تی سعودیه‌وه، پێشێلكاریی هه‌موو به‌ڵێننامه و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه له بواری پاراستنی ئاسایشی شوێنه دیپلۆماسییه‌كان له هه‌موو بارودۆخه‌كاندا".
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بییه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی كرایه سه‌ر سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن، دژ به سه‌كۆكانی هه‌ڵدانی موشه‌كه‌كانی حوسییه‌كان بووه، وه‌ك ئاژانسه‌كه‌ش ئاماژه‌ی بۆكردووه، حوسییه‌كان باڵیوزخانه چۆڵكراوه‌كانی بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازیی به‌كارهێناوه.