پۆلیسی فەرەنسا هەوڵێکی خۆکوژی پووچەڵدەکاتەوە

 پۆلیسی فەرەنسا هەوڵێکی خۆکوژی پووچەڵدەکاتەوە

پۆلیسی فەرەنسا کەسێک دەکوژێت کە هەوڵیداوە بە چەک هێرشبکاتە سەر بنکەکەیان و رایدەگەیەنێت : "هێرشبەرەکە هەوڵیداوە خۆی لە نێو بنکەی ژمارە 18-ی پۆلیس لە باکووری پاریس بتەقێنێتەوە".

بەپێی میدیاکانی فەرەنسا، هێرشبەرەکە پشتینێکی بۆمبڕێژکراوی لەخۆی بەستبوو و، هاواری کردووە " ئەڵاهو ئەکبەر".

ئانا پۆلۆنی، رۆژنامەنووسێکی نیویۆرک تایمز وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا پیاوێک لەسەر زەوی کەوتووە و رۆبۆتێک دەیپشکنێت، لەسەریشی نووسیویەتی " رۆبۆتێک تەرمی هێرشبەرەکەی پاریس دەپشکنێت".









رووداو



Top