ئەنجێلا: پێویسته وه‌ڵامێكی توندی ده‌ستدرێژیكاران بدرێته‌وه
شتیڤن زایبرت، وته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه رایگه‌یاند: ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ هنریته ریكه‌ر، عومده‌ی شاری كۆلۆنیا، نیگه‌رانی خۆی خسته‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه سێكسییانه‌ی كه كراوه‌ته سه‌ر ده‌یان ئافره‌ت و رایگه‌یاندووه، كه پێویسته وه‌ڵامێكی توندی ده‌ستدرێژیكاران بدرێته‌وه".
مێركل له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا وتوویه‌تی، ده‌بێت هه‌رچی پێویسته بگیرێته‌به‌ر بۆ گه‌یشتن به تاوانكاران به زووترین كات، هه‌روه‌ها توندترین سزایان بدرێت، به چاوپۆشین له باكگراوه‌ندی ئینتیمای ئه‌و وڵاته‌ی لێوه‌ی هاتووه.
وته‌بێژه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه مێركل ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له رێكر وه‌رگرتووه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی پۆلیس و ده‌سه‌ڵاتدارێتی شاری كۆلۆنیا ئه‌نجامیداوه، هه‌روه‌ها ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشی له وه‌زیری ناوخۆی فیدڕاڵی وه‌رگرتووه.
جێگای ئاماژه پێكردنه، كه پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له شاری كۆڵۆنیا، 90 سكاڵای له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه پێگه‌یشتووه، كه شه‌وی سه‌ری ساڵ ده‌ستدرێژی سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر، هه‌روه‌ها یه‌كێك سكاڵاكاره‌كان وتوویه‌تی به‌زۆر ناچاریان كردووه بۆ كاری سێكسی.
عومده‌ی شاری كۆلۆنیا و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ئه‌ڵمانیا له نێویاندا تۆماس دی میزیر، وه‌زیری ناوخۆی فیدڕاڵی، هۆشدارییاندا به په‌یوه‌ستكردنی ئه‌و تاوانانه به په‌نابه‌رانه‌وه، به‌تایبه‌ت كه قوربانییه‌كان له سكاڵاكانیان وتوویانه ده‌موچاوی ده‌ستدرێژیكاره‌كان عه‌ره‌بی وڵاتانی باكووری ئه‌فریقیا بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس، نزیكه‌ی 1000 گه‌نج" پێده‌چێت له‌ناوچه عه‌ره‌بییه‌كانی باكووری ئه‌فریقیا بن وه‌ك جه‌زائیر ، مه‌غریب، تونس، شه‌وی سه‌ری ساڵ له گۆڕه‌پانی وێستگه‌ی سه‌ره‌كی شه‌مه‌ندۆفه‌ری شاری كۆلۆنیا كۆبوونه‌ته‌وه، دواتر دابه‌شبوون بۆ چه‌ند گرووپێك، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌و گه‌نجانه په‌لاماری ئافره‌تانیان داوه و جگه له‌ده‌ستدرێژی سێكسی، دزیشیان كردووه، پۆلیسیش تاوانه‌كه به تاوانی سێكسی به‌كۆمه‌ڵ و لاقه‌كردن وه‌سف ده‌كات.
خه‌ندان