بایده‌میر: توركیا وه‌ك سووریای به‌سه‌ر هاتووه
ئه‌م قسانه‌ی (عوسان بایده‌میر) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا كه وه‌زیری یه‌كێتیی ئه‌ورووپایش ئاماده بوو.
(بایده‌میر) 2 حه‌فته پێشتر ره‌خنه‌ی له په‌كه‌كه گرت به‌وه‌ی پێویستی نه‌ده‌كرد خه‌نده‌ق لێ بده‌ن و، ژیانی خه‌ڵك بخه‌نه ناو ئه‌و ئاشووبه‌وه. هه‌روه‌ها له حه‌فته‌ی رابردوویش ناكۆكی كه‌وته نێوان (بایده‌میر) و (ڤڵكان بۆزكر) وه‌زیری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و، (بایده‌میر) پێیده‌ڵێت، بۆچی چه‌كه‌كان ده‌نگیان به‌رز بووه‌وه و قۆناغی چاره‌سه‌ری پشتگوێ خرا؟
ئه‌و ده‌ڵێت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاكپارتی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یرانی به دڵ نه‌بوو و نه‌یتوانی به ته‌نیا حكوومه‌ت پێكبهێنێته‌وه، بۆیه شه‌ڕی به‌رپا كرده‌وه. ئێستا ئه‌و به ته‌نیا حكوومه‌تی پێكهێناوه و، ئیتر با به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په و مه‌هه‌په‌یشدا یه‌كسانی و دیموكراتی بۆ توركیا بگه‌ڕێنینه‌وه و شه‌ڕ كۆتایی پێبێت. (بایده‌رمیر) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر لێم ده‌پرسن بۆچی ئه‌وه‌نده داكۆكی له ئاشتی ده‌كه‌مه‌وه؟ پێتان ده‌ڵێم كه كوشتنی هه‌ر مرۆڤێك هه‌نگاوێك له دانوستاندن دوورمان ده‌خاته‌وه و، نایه‌ڵێت له‌م وڵاته‌دا هه‌موومان به یه‌كه‌وه بژین".
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا (بایده‌میر) ئاماژه‌ی دا، كه توركیا وه‌كو سووریای لێهاتووه و له جه‌زیره به كۆمه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كوژن، ئاخر ئه‌سه‌دیش له سووریا هه‌ر وای كردووه.
له وه‌ڵامی ئه‌م گوتانه‌ی بایده‌میردا، (ڤالكۆن بۆزكیر) وه‌زیری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌ڵێت: "لێره هه‌موو ئازادن چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه و بۆچوونی خۆی چۆن ده‌رده‌بڕێت. ئێوه ده‌ڵێن ئه‌نجامی 7ی حوزه‌یران به دڵی ئاكپارتی نه‌بووه بۆیه شه‌ڕ هه‌ڵگیرسایه‌وه، من پێت ده‌ڵێم نا حه‌ق نییه ئه‌گه‌ر وا بیر بكه‌یته‌وه، چونكه به‌ر له راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ئه‌و شه‌ڕه بوونی هه‌بووه. من ده‌ڵێم كه ئێوه وه‌كو هه‌ده‌په به‌رپرساره‌تیتان له سه‌رشانه به‌وه‌ی دژی تیرۆر بوه‌سته‌نه‌وه و داوایان لێ بكه‌ن له‌ناو خاكی توركیا بچنه ده‌ره‌وه، چونكه بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی له توركیا هه‌ده‌په ده‌توانێت رۆڵی سه‌ره‌كی بگێڕێت".