ئۆباما سه‌ردانی كوبا ده‌كات
رۆدس، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تی واشنتۆن خوازیاری ئه‌وه‌یه پێش ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كه، كوبا به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆوه ببینێ له رووی مافه‌كانی مرۆڤ و، كۆمپانیاكانی تایبه‌تیش كاریگه‌ری زیاتریان هه‌بێت له‌سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته. هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی هاڤانا دۆخێك بڕه‌خسێنێت تا گه‌له‌كه‌ی ده‌ستیان به ئینته‌رنێت و زانیاری زیاتر بگات.
رۆدس، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه گرنگه بۆ خۆیان ئایا سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك ئۆباما هاوكار ده‌بێت له به‌ره‌و پێشچوونی ئه‌و پێشینانه یان نا، گوتیشی: له‌و باوه‌ڕه‌دام له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا بڕیاره‌كه‌مان بده‌ین. له یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی بڕیاری ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ كوبادا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئۆباما، له 17ی كانوونی یه‌كه‌می رابردوودا بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی كرد و داوای لێ كرد كه گه‌مارۆكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵبگرێت.
دوای شۆڕشه‌كه‌ی 1959ی كوبا، ته‌واوی وه‌به‌رهێنانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌دا كرانه موڵكی گشتی و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، په‌یوه‌ندیه‌كانی دیبلۆماسی نێوان ئه‌مریكا و كوبا بچڕا و ئه‌مریكاش گه‌مارۆی ئابووری خسته سه‌ر ئه‌و وڵاته.