چوار تەقینەوە لە گەڕەکێکی مەسیحییەکانی قامیشلۆ روودەدەن

 چوار تەقینەوە لە گەڕەکێکی مەسیحییەکانی قامیشلۆ روودەدەن
لە ناوچەکانی دەسەڵاتی رژێمی سوریا و پەیەدەش دەروازەکانی شار دادەخات
چوار تەقینەوە لە گەڕەکێکی مەسیحی نشینی شاری قامیشلۆی کوردستانی رۆژئاوا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سوریا روودەدەن.



بەپێی زانیارییەکان، هەر چوار تەقینەوەکە خۆکوژیی بوون و یەک لە دوای یەک لەنێو چێشتخانە و بەنزینخانەکانی گەڕەکێکی نێوەڕاستی قامیشلۆ روویانداوە.



ئەنادۆڵ لە زاری سەرچاوەکانی ناوچەکە گواستوویەتییەوە، کە تەقینەوەکان لە گەڕەکێکی مەسیحی نشین روویانداوە و بوونەتە هۆی کوژرانی 15 کەس و برینداربوونی 20 کەسی دیکە.



دوای تەقینەوەکان، میلیشیای سوتور، کە چەکدارەکانی مەسیحین و سەر بە رژێمی سوریان، باری نائاساییان لە ناوچەکە راگەیاندووە.



هەروەها دوای تەقینەوەکان، ئاسایشی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە کوردستانی رۆژئاوا، دەروازەکانی شارەکەیان داخستووە.



هەریەکە لەلایەنەکانی پەیەدە و رژێمی سوریا بەشێکی قامیشلۆ بەڕێوەدەبەن و بەپێی زانیارییەکانیش، هێزە ئەمنییەکانی رژێم مافی ئەوەیان هەیە بچنە نێو هەموو گەڕەکەکانی قامیشلۆوە.







باسنيوز
Top