ئەردۆغان: هەدەپە باوەڕی بە پەرلەمان نییە

ئەردۆغان: هەدەپە باوەڕی بە پەرلەمان نییە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند هەدەپە باوەڕی بە پەرلەمان نییە و لێدوانەکانی سەرانی کەجەکە دەچێتە چوارچێوەی خیانەتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان پێش گەشتکردن بۆ سعودییە کە بڕیارە ئەمڕۆ سەردانیی بکات، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئیستەنبوڵ باسی دۆزی كوردی كرد لە توركیا و بەتوندی ھێرشی كردە سەر پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) و راشیگەیاند: "ھەدەپە بڕوای بە پەرلەمان نییە و ناتوانێت نوێنەرایەتی كوردان بكات".

لە بارەی لێدوانەكانی ئەو دوایەی بەرپرسانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە)، ئەردۆغان گوتی: "لێدوانی سەرانی كەجەكە دەچێتە چوارچێوای خیانەتەوە".

ئەم لێدوانانەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی سعودییە بکات و لەگەڵ شا سەلمان عەبدولعەزیز، شای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکانیان تاوتوێ بکەن و تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكەیان گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریا و یەمەن دەبێت.

سەردانەكەی سەرۆك كۆماری توركیا لە ئەمساڵدا دەبێتە دووەم سەردان بۆ عەرەبستانی سعودییە.




















K24
Top