به‌پێی رێككه‌وتنێك چه‌كدارانی برینداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا ره‌وانه‌ى توركیا ده‌كرێن
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه رێگه به‌و چه‌كدارانه ده‌درێت كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له زه‌به‌دانی نزیك سنووری لوبنان خۆیان حه‌شارداوه بچنه فرۆكه‌خانه‌ی به‌یروت و له‌وێوه به‌ره‌و توركیا ره‌وانه بكرێن ، ئه‌و كاره‌ش له‌لایه‌ن لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سووره‌وه به‌رێوه ده‌چێت .
هاوكات ژماره‌یه‌ك پاسیش نزیكه‌ی سێسه‌د خانه‌واده‌ی گیرخواردووی شیعه مه‌زهه‌ب له پارێزگای ئیدلیب باكووری رۆژئاوای سوریا كه كه‌وتۆته ژێر ده‌سه‌لاتی ئۆپۆزسیۆن ده‌چنه توركیا و له‌وێوه‌ش له رێگه‌ی فرۆكه‌وه به‌ره‌و به‌یروت ره‌وانه ده‌كرێن .