داودئۆغلو و هه‌ده‌په له‌سه‌ر چای قاچاغ هه‌ڕه‌شه له یه‌كتری ده‌كه‌ن
ئه‌م لێدوانه‌ی داودئۆغلو سه‌ركردایه‌تی هه‌ده‌په‌ی توڕه كرد و، ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په (سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، ئه‌گه‌ر بشهاتبوایه بۆ لای ئێمه ته‌نیا چایه‌كی قاچاغمان ده‌دایێ و به‌ڕێمان ده‌كرد، چونكه تا شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌بێت له باكوور گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت مانای نییه.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئۆنده‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیای توڕه كرد و، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داودئۆغلو وه‌ڵامی ئۆنده‌ری دایه‌وه و گوتی: "ئه‌وان رێزیان نه‌هێشتوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین. به من ده‌ڵێن چایه‌كی قاچاغمان ده‌دایێ و به‌ڕێمان ده‌كرد، منیش پێیان ده‌ڵێم بڕۆن ئه‌و چایه له‌گه‌ڵ قه‌ندیلدا بخۆن".
داودئۆغلۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه هه‌ده‌په ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر تیرۆر گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك له باره‌ی تیرۆره‌وه مامه‌ڵه ناكه‌ین و سڵ ناكه‌ینه‌وه له لێدانیان، بۆیه با بیر نه‌كه‌نه‌وه كه ئێمه به گوته‌ی ئه‌وان له لێدانی تیرۆر ده‌وه‌ستین. مه‌به‌ستی داودئۆغلو له تیرۆر، پارتی كرێكارانی كوردستانه.