ئەردۆغان: مەبەستی ئێران لە سووریا هاندانە بۆ تایفەگەری

 ئەردۆغان: مەبەستی ئێران لە سووریا هاندانە بۆ تایفەگەری
"رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەكۆماری سووریا لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا گرتنەبەری سیاسەتەكانی ئێران لە وڵاتی سووریا بە هۆكار و هاندەری تایفەگەری و لێكدابڕانی ئایین و پێكهاتە جیاوازەكانی سووریا وەسف كرد.


بەپێی راپۆرتی ئاژانسی فەرەنسا ئەردۆغان لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا گوتوویەتی: "ئەگەر ئێران بە مەبەستی تایفەگەری و هاندانی لایەنەكان بۆ شەڕ لەدژی یەكتر پاڵپشتیی ئەسەدی نەكردبایە، ئێستا ئێمە لەبارەی پرسی سووریاوە قسەمان نەدەكرد."


ئەم گوتانەی ئەردۆغان لەدژی ئێران نوێترین هەڵوێستن لەبارەی رەخنەی لێپرسراوانی دوو وڵات و لە چەند هەفتەی رابردووشدا رەخنەگرتنی توندی هەردوو وڵات لە یەكتر بووە هۆی گرژی و ئاڵۆزیی نێوان دوو وڵاتی ئێران و توركیا.



پێتریش گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی هەندێ‌ رەحنەی ئەردۆغان لە دەزگا راگەیەنەكانی ئێران، داوای لەو وڵاتە كرد كەلە گرتنەبەری سیاسەت و لێدوانی توند خۆیان بوێرن.



ئێران و توركیا ماوەی پێنج ساڵە لەبارەی پرسی شەڕ و ئاڵۆزیی ناوخۆیی سووریاوە روانگەی جیاواز و دژ بە یەكیان گرتووەتە پێش.


ئێران بە پاڵپشت و هاوپەیمانی سەرەكیی حكوومەتی بەشار ئەسەد دێتە ئەژمار و حكوومەتی توركیاش لە بەرانبەردا پشتیوانی لە ئۆپۆزسیۆن و دژبەرانی حكوومەتی سووریا دەكات.



ئەردۆغان لەو دیدارە تەلەفزیۆنییەدا ئەردۆغان پێشنیازی پەیوسەتبوون بە هاوپەیمانیی "رووسیا، ئێران، سووریا و عێراق"ی رەت كردووەتەوە و بە ڤێلادیمێر پۆتین سەركۆماری رووسیای گوتووە: "توركیا ناتوانێ‌ لە هاوپەیمانییەكدا بێت كە ئەسەدی تێدا و رەوایی خۆی لەدەست داوە."





ئەم هاوپەیمانییەی (چوار قۆڵی بۆ كۆكردنەوەی زایناریی هەواڵگری) كە ئەردۆغان باسی دەكات لە چەند مانگی رابردوودا بە مەبەستی كۆكردنەوەی زانیاری و هاوئاهەنگی لەدژی داعش و گرووپە توندڕەوەكانی دیكە پێكهاتووە و ناوەندەكەی لە بەغدایە، بەڵام لەلایەن ئەمەریكا و رۆژئاواوە رەخنەی زۆری لەسەرە.





باسنیوز
Top