وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا؛ له‌باره‌ى ئاژاوه‌نانه‌وه له دژى په‌نابه‌ران هۆشدارى دا
وه‌زیرى ده‌روه‌ى ئه‌ڵمانیا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: كه نابێت ته‌ڕو ووشك به‌یه‌كه‌وه بسوتێندرێت ونابێت په‌نابه‌ران له گه‌ڵ تیرۆریستان به چاوێك سه‌یر بكرێت .
ئه‌مه له كاتێكدایه كه وه‌زاره‌نى ناوخۆى ئه‌ڵمانیا له راپۆرتێكدا بڵاوى كردوه‌ته‌وه؛ كه له ده‌ستپێكى ساڵى دووهه‌زاروپازده تا ناوه‌ڕاستى مانگى كانوونى یه‌كه‌م ؛ هه‌شتسه‌د و په‌نجا هێرش كراوه‌ته سه‌ر خانوه‌كان و كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌ران؛ كه ساڵى دووهه‌زارو چوارده؛ خۆى له سه‌د و نه‌وه‌دو دوو هێرش ده‌دا.
له لایه‌كى تر میلوش زێمان سه‌رۆك كۆمارى چیك؛ كۆچ كردنى به كۆمه‌ڵى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا؛ به داگیركارییه‌كى به‌رنامه بۆ دارێژڕاو وه‌سف كرد و رایگه‌یاند: ئه‌و گه‌نجانه‌ى سوریا و عێراق كه به‌ره‌و ئه‌وروپا گه‌شت ده‌كه‌ن؛ به‌و كاره‌یان ته‌نیا رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌هێز ده‌كه‌ن و پێویسته كه له دژى داعش چه‌ك به‌ده‌سته‌وه بگرن.