له میسر 23 ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان ده‌ستگیركران
وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی میسر رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی دوێنێ 23 ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمینی له پارێزگای بوحه‌یره ده‌ستگیركرد كه له ده‌ست ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری رایانكردبوو .
دوای له سه‌ر كار لادانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشووی میسر كه سه‌ر به ئیخوان بوو ، دوای ئه‌وه‌ی ناره‌زاییه‌كی زۆری هاووڵاتیان دژ به حوكمی ئیخوان ، حكومه‌تی میسر چاڵاكییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد و به رێكخراوێكی تیرۆریستی وه‌سفی كرد و ژماره‌یه‌كی زۆریشی له ئه‌ندامانی ده‌ستگیركرد ، له نێوان ده‌ستگیركراوان محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشووی میسر و محه‌مه‌د به‌دیع مورشیدی گشتی كۆمه‌له‌ی ئیخوان كه راده‌ستی دادگا كران .