له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك دا له ئێران 24 زیندانى له‌سێداره دراون
ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى ئێران بڵاویان كرده‌وه؛ كه له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك دا له شاره جیاجیاكانى ئێران؛ 24 زیندانى له‌سێداره دراون.
16 كه‌س له پارێزگاى قه‌زوین و پێنج كه‌سیش له پارێزگاى هۆرمۆزگان به تۆمه‌تى بازرگانى كردن به مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌سێداره دراون.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌م زووانه ئێران تاوتوێى پێشنیارێكى كردوه كه له كاتى په‌سه‌ند كردنى ئه‌و پێشنیاره؛ ئه‌و زیندانییانه‌ى به تۆمه‌تى بازرگانى كردن به مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن له بڕى له‌سێداره‌دان؛ سزاى هه‌تاهه‌تایییان له ناو زیندان دا؛ به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
شایه‌نى باسه ئێران له دواى چین به‌رزترین ئامارى له‌سێداره‌دانى له جیهان دا هه‌یه؛ كه زۆربه‌یان به تۆمه‌تى بازرگانى كردن به مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌سێداره ده‌درێن.