داودئۆغڵو: پێوه‌ندی توركیا به هه‌رێم، ستراتیژی و گرینگه
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 26-12-2015 (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری ئیستانبوڵی تورکیا و دوای گەیشتنى لەلایەن ئەحمەد داوود ئۆغڵو سەرۆکوەزیرانی تورکیاوە پێشوزای لێ کرا.
لە کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە بە گشتی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانى هه‌رێمى کوردستان و تورکیا لە هەموو بوارەکاندا و بە تایبەت لە بواری ئابووری و بازرگانیدا، تاوتوێ کران. له‌مباره‌یه‌وه ئەحمەد داوود ئۆغڵو هیوای خواست لە داهاتوودا پەیوەندیى نێوان هه‌ردوولا لە هەموو بوارەکاندا بەهێزتر ببن و پەیوەندیی وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستانى به یه‌کێک له په‌یوه‌ندییه هەرە ستراتیژی و گرنگەکانی تورکیاى لەگەڵ دەرەوە ناساند، هه‌روه‌ها پشتگیریى وڵاته‌که‌ى بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کرده‌وه.
لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانجەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان بایەخێکی زۆر بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان به گشتى و تورکیا بە تایبەتی دەدات و خوازیاره له هه‌موو بواره‌کاندا په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ردوولا بدرێت، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوکاریى تورکیا لە شەڕی دژی تیرۆر و بەهاناوەچوونی ئاوارە و په‌نابه‌ران پیشان دا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس لە پێشهاته‌کانى سه‌ر سنوورى نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکیا کرا که چه‌ندین جار بووه‌ته هۆى داخستنی دەروازەی سنوور و ئه‌مه‌ش کاریگەرییەکی نەرێنی بۆ هەردوولا هەبووە، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه کرایه‌وه که تورکیا هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ئارامیى سنوور پارێزراو بێت و هاتوچۆ و ئاڵوگۆڕى بازرگانى به شێوه‌یه‌کى ئاسایى به‌رده‌وام بێت.
تاوتوێکردنى چه‌ند بابەتێکی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان و تورکیا و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لەسەریان، لایەنێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌که بوو.