ئیتاڵیا 484 كۆچبه‌رى دیكه‌ى له ده‌ریای ناوه‌ڕاست رزگاركرد
له‌كاتێكدا كه لێشاوی كۆچبه‌ران له ئه‌فریقاوه به‌ره‌و ئه‌ورووپا له رێگه‌ی لیبیا - ئیتاڵیاوه به‌رده‌وامه كه له 2015دا به‌زۆری له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرا، ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی ده‌ریایی ئیتاڵیاش به‌رده‌وامه بۆ رزگاركردنی كۆچبه‌ران له خنكان. به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ رزگاركردنی سه‌رنشینانی كه‌شتییه‌ك، 371 كۆچبه‌ر رزگاركراون كه 312یان پیاو و 59یان ئافره‌ت بوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان كۆچبه‌ران هاووڵاتی وڵاتانی ئه‌فریقی بوون و هیچ منداڵیان له‌گه‌ڵدا نه‌بووه. به‌ڵام 4 له ژنه‌كان دووگیان بوون. له‌م نێوه‌نده‌دا هێزێكی ده‌ریایی ئیتاڵی له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا ئۆپه‌راسیۆنێكی رزگاركردنی دیكه‌ی ئه‌نجام داوه و 113 كۆچبه‌ری دیكه‌ی رزگاركردووه كه ژن و منداڵیشیان تێدا بووه.