تونس باری نائاسایی درێژ كردەوە

تونس باری نائاسایی درێژ كردەوە
سەرۆكایەتی كۆماری تونس باری نائاسایی وڵاتەكەی بۆ دوو مانگی دیكە درێژ كردەوە، ئەوەش دوای هێرشە خوێناوییەكەی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ.

لە راگەیێندراوەكی سەرۆكایەتی كۆماری تونس هاتووە، باجی قائید سبسی، سەرۆككۆماری تونس بڕیاریداوە باری نائاسایی وڵاتەكەی تا رۆژی 21-2-2016 درێژ بكاتەوە.

باری نائاسایی لە تونس لە رۆژی 24ی تشرینی دووەم راگەیێندرا، ئەوەش دوای هێرشێكی خۆكوژی بۆ سەر پاسێكی سەرۆكایەتی كۆماری تونس، كە بەهۆیەوە 12 پاسەوانی سەرۆكایەتی ئە وڵاتە كوژران و داعش بەرپرسیارێتی گرتەئەستۆ.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23-12-2015 كۆتایی بەو بارە نائاساییە هات، بۆیە سەرۆكایەتی تونس بڕیاری درێژكردنەوەكەی پەسند كردووە.

بەهۆی باری نائاسایی حكومەتی تونس سنوورەكانی لەگەڵ لیبیا داخستووە، كە بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێیان وایە پلانی هێرشەكان، كە داعش ئەنجامیدا، لەو وڵاتە دانرابوون.

جگە لەو هێرشەی سەرۆ گاردی كۆماری تونس، لە ساڵی 2015 تونس بووە ئامانجی دوو كردەوەی چەكداری دیكە بۆ سەر مۆزەخانەیەكی نیشتمانی و گەشتیارانی ئەو وڵاتە، كە بەهۆیانەوە زیاتر لە 70 كەس كوژران و دەیانی دیكەش بریندار بوون.










رووداو
Top