له دوو هێرشی جیادا له ئه‌فغانستان 27 كه‌س كوژران
فه‌رمانده‌ی هێزی پشتیوانی باشوور جه‌نه‌راڵ داودشا وه‌فادار له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا رایگه‌یاند ئه‌و پێكدادانه‌ی كه له‌ئه‌نجامی هێرشی چه‌كدارانی تاڵیبان بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه و شوێنی مانه‌وه‌ی كارمه‌ندان و سه‌ربازان، هاتووه‌ته ئاراوه، هێشتا به‌رده‌وامه.
تا ئێستاش 27 كه‌س كوژراون كه نۆیان چه‌كدارن و 11 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه له‌نێویاندا ژن و منداڵ بوونیان هه‌یه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه تاڵیبان به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كانی گرته ئه‌ستۆ و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد 150 سه‌ربازی ئه‌فغانی و ئه‌مریكی كوشتووه و 27 تانك و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی له‌نێو بردووه.