هەشت ئەندامی دیكەی سوپای پاسداران لە سووریا و عێراق كوژران

هەشت ئەندامی دیكەی سوپای پاسداران لە سووریا و عێراق كوژران
رۆژ لەدوای رۆژ ژومارەی كوژراوانی ئەندامانی سوپا و بەسیجی ئێران لە سووریا و عێراق روو لەزیادبوون دەكات و لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا 8 ئەندامی دیكەی سوپای لە سووریا كوژراون.

هەواڵدرەیی فارسی سەر بە سوپای پاسداران لەم بارەوە وێڕای پشتڕاست كردنەوەی ئەم هەواڵە نووسیویە: “حەوت پارێزەرەی حەرەمی زەینەب” بەناوەكانی 1 ـ محەمەڕەزا عەسكەری فەرد لە خوڕەمشەهر، 2 ـ جەبار عێراقی لە خووزستان 3 ـ حەمیدڕەزا دایی تەقی لە ئیسفەهان 4 ـ پوویا ئیزەدی لە لەنجان 5 ـ ئەبووزەڕ ئەمجەدی لە سونقوڕ كولیایی كرماشان 6– عەبدوڵڵا باقری لە تاران 7 ـ ئەمین كەریمی لە تاران 8 ـ هادی نۆمی لە تەبرێز كە رۆژی عاشوورا لە نزیك شاری بیجی لە نزیك سەڵاحەدینی عێراق كوژراوە”

ماڵپەڕی خەبەر ئانلاین بڵاوی كردووەتەوە “ئەبووزەڕ ئەمجەدیان” كەلە سووریا كوژراوە كوردە و لەدایكبووی 1986ی گوندی “سەهنل”ی شاری سونقوڕ و كولیایی پارێزگای كرماشانە.

هەتا ئێستەش سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا زیاتر لە 250 ئەندامی سوپای پاسداران لە عێراق و سووریا كوژراون، بەڵام هێشتا ئێران حاشا لە بوونی سەربازانی خۆی لەو وڵاتە دەكات و دەڵێت حزووری ئەندامانی سوپا بۆ راوێژكاری، هەروەها بۆ پاراستنی ناوەندە ئایینییەكان سەرباز رەوانەی عێراق و سووریا دەكات.

لە ماوەی 40 رۆژی رابردوودا نزیكەی 30 ئەندامی سوپای پاسداران لە سووریا كوژراون و هەواڵدەرییە ئێرانییەكانیش بڵاویان كردووەتەوە.

یەكێك لە كوژراوەكانی دوو حەفتەی رابردوو پاسەوانی پێشووی مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەركۆماری پێشووی ئێران بووە.

لەو كوژراوانە زیاتر لە 5 كەسیان فەرماندە بوون كە ناسراوترینیان حوسێن هەمەدانی بووە.








باسنيوز
Top