جۆن کیری: چارەسەری دۆخی سوریا وەک پلاندانانە بۆ دەربازبوون لە دۆزەخ

جۆن کیری: چارەسەری دۆخی سوریا وەک پلاندانانە بۆ دەربازبوون لە دۆزەخ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، پلاندانان بۆ چارەسەرکردنی دۆخی سوریا وەک پلاندانانە بۆ دەربازبوون لە دۆزەخ.

جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەر لە کۆنگرەی لە ڤیەننا سەبارەت بە بارودۆخی سوریا، جەختی لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕ لە نێوان ئۆپۆزیسیۆن و رژێمی سوریا کردووەتەوە بۆ خۆیەکلاییکردنەوە بۆ شەڕی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

جۆن کیری پێیوایە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ بارودۆخی سوریا، وەک دروستکردنی هێلکاریی پلانێکە بۆ دەربازبوون لە دۆزەخ.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، کە زەحمەتە هیچ پێشکەوتنێک لە گفتوگۆکان بێتە دی، ”بەڵام گفتوگۆ باشترین بژاردەیە بۆ کرانەوەی سیاسی لە سوریا“.

بڕیارە رۆژی هەینی 30ـی تشرینی یەکەمی 2015، وەزیرانی دەرەوەی 9 وڵات و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا کۆببنەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیران و شەڕی ناوخۆیی سوریا.












باسنیوز
Top