داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی سعوودیه راگه‌یاند
له رێگه‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی نێو مزگه‌وتێكی شاری نه‌جرانی باشووری سعوودیه راگه‌یاند كه به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌ك كوژرا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند كه‌وا به‌هۆی په‌لاماره خۆكوژییه‌كه‌ی نێو مزگه‌وتێكی شاری نه‌جران كه‌سێك كوژراوه و به ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون.