وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا: تا ئێستا 285 بنكه‌ی داعش له‌ سوریا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیاوه‌ بۆردومانكراون

وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا: تا ئێستا 285 بنكه‌ی داعش له‌ سوریا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیاوه‌ بۆردومانكراون
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند كه‌ 285 خاڵی تایبه‌ت به‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ له‌ خاكی سووریا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی جه‌نگی ئه‌و وڵاته‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ فڕۆكه‌كانی جه‌نگی له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا 164 فرینیان ئه‌نجام داوه‌ و تێدا 285 خاڵیان له‌ ئیدلب، لازقیه‌، حه‌ما، حه‌ڵه‌ب، دیمه‌شق، دێرازۆر بۆردوومان كردووه‌.
Top