باراك ئۆباما سەردانی تورکیا دەکات

باراك ئۆباما سەردانی تورکیا دەکات
سەرۆکی ئەمریکا مانگی داهاتوو سەردانی تورکیا دەکات بۆ بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەیەکی جیهانی.

باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی 14ـی تشرینی دووەمی 2015، بەمەبەستی بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئابووری جیهان G20، سەردانی تورکیا دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ئەنادۆڵ، کۆبوونەوەکە لە رۆژانی 14-22ـی مانگی داهاتوو لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا ئەنجخامدەدرێت.

کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە باراک ئۆبامای سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وێڕای سەردانەکەی بۆ تورکیا، سەردانی هەردوو وڵاتی فلیپین و مالیزیا دەکات.







باسنیوز
Top