رووسیا پلانێکی نوێ بۆ سوریا دەخاتەڕوو
بەپێی پلانەکەی رووسیا، کە رۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵی پێشکەشیکرد، بەشار ئەسەد خۆی بۆ سەرۆکایەتیی سوریا کاندید ناکاتەوە، بەڵام ویلایەتەکەی تاوەکو هەڵبژاردنی داهاتوو تەواو دەکات.
پلانە نوێیەکەی رووسیا، کە ماوەی 15 بۆ 18 مانگ بۆ جێبەجێکردنی دانراوە لەو کاتەی لایەنەکان واژۆیدەکەن، هەروەها چەند رێکارێکی دیکە لە خۆدەگرێت، لەوانە، نەهێشتنی ئابڵوقەکان لەسەر یەکتر، راگرتنی شەڕ لە نێوان سوپای سوریا و سوپای ئازادی سوریا (ئۆپۆزیسیۆن)، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و پێکهێنانی حکوومەتێکی ئینتیقالی و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، بەبێ ئەوەی کات و پلەبەندیی بۆ ئەو رێکارانە دیاریبکرێت.
رووسیا، کە هاوپەیمانێکی سەرەکیی رژێمی سوریایە، لە پلانەکەیدا بۆ راگرتنی شەڕ لە سوریا، پلانی داناوە کە هێزەکانی سوپای ئازاد و سوپای سوریا یەکبگرن و سوپایەکی یەکگرتوو پێکبهێنن.
باسنیوز