وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل كۆبووه‌وه
جۆن كێرى داواى له هه‌ردوولا كرد كه كۆتایى به توندوتیژییه‌كانى نێوانیان بهێنن تاكو رێگایه‌گ بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى نێوانیان بدۆزرێته‌وه.
هه‌روه‌ها جۆن كێرى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا؛ په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ مه‌لیك عه‌بدوڵڵا پاشاى ئه‌رده‌ن و مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكى فه‌ڵه‌ستین هه‌بووه و بڕیاریشه له كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ مه‌حموود عه‌باس كۆببێته‌وه .
له لایه‌كى تر بڕیار وایه فرانك ڤاڵته‌ر شتانمایه‌ر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا به جیا له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ و جۆن كێرى كۆببێته‌وه.
هه‌روه‌ها خاتوو فێدریكا مۆگیرینى به‌رپرسى سیاسه‌تیى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌نیازه كه له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ و مه‌حممود عه‌باس كۆببێته‌وه.