پێنتاگۆن 12 فرۆكه‌ی جه‌نگی ره‌وانه‌ی بنكه‌ی ئینجرلیكی توركیا ده‌كات
به‌رپرسێكی پێنتاگۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رۆژی رابردوو 12 فڕۆكه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له بنكه‌ی ئینجێرلیكه‌وه نیشتوونه‌ته‌وه و ئامانج لێشیان به‌كارهێنانیانه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێنتاگۆن راشیگه‌یاند كه توركیا هاوپه‌یمانی ناتۆیه و دۆستێكی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانێكی گرنگی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش.
فڕۆكه‌ی ئه‌ی ده كه وه‌ك بكوژی تانك ناوزه‌د ده‌كرێت، له‌توانایدایه به‌ئاستێكی زۆر نزم بفرێت له خێراییه‌كی كه‌مداو توانای هێرشی باشی هه‌یه بۆ پێكانی تانك و زرێپۆش و بكوژی تانك له كاتی جه‌نگی سارددا بۆ له‌ناوبردنی تانك و زرێپۆشه‌كانی سۆڤیه‌ت دروست كران.