مه‌ترسییه‌كانى تیرۆریستان له ناو خاكى روسیا رووى له زیاد بوون كردووه
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: كه تیرۆریستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌ك تۆڵه كردنه‌وه‌یه‌ك هێرشى تیرۆریستى له ناو خاكى روسیا ئه‌نجام بده‌ن. له لایه‌كى تر ده‌زگاى فیدڕاڵى روسیا ناسراو به ئێف ئێس بى بڵاوى كردوه‌ته‌وه كه هه‌فته‌ى رابردوو پیلانێكی تیرۆریستانیان بۆ ته‌قینه‌وه له ناو مێترۆیه‌كى مۆسكۆ پووچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه.
به گووته‌ى پۆتین هێزه ئه‌منییه‌كانى ئه‌و وڵاته له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ تاكو ئێستا؛ سه‌د و دوازده تیرۆریستیان كوشتوه و زیاتر له 560 كه‌سیان ده‌ستگیر كردوه؛ كه هه‌ندێك له‌و تیرۆریستانه پێشتر له لایه‌ن داعشه‌وه مه‌شق و راهێنێان پێكراوه.