جۆن كیری به‌سه‌ردانێك ده‌گاته خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
بڕیاره ئه‌مڕۆ جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌سه‌ردانێك روو له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و ئه‌وروپا بكات‌و له‌گه‌ڵ بنیامین نتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل‌و مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی‌و شاعه‌بدوڵڵای پادشای ئوردن كۆبێته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ی كیری بۆ ناوچه‌كه، هه‌وڵدانه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وشه‌ی ئاڵۆزه‌ی له‌نێوان ئیسرائیل‌و فه‌له‌ستینیه‌كاندا هاتوه‌ته ئاراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه بان كی مۆن، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیسرائیل له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوایكرد كۆتایی به‌و توندوتیژیانه بهێنرێت، كه له‌نێوان ئیسرائیل‌و فه‌له‌ستینییه‌كان سه‌ریهه‌ڵداوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا 8 ئیسرائیلی‌و زیاتر له40 فه‌ڵه‌ستینیش كوژراون. .
خەندان