ئه‌نگێلا مێركل: ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌به‌ر دۆخی ئابووری هاتوون ده‌بێ ئه‌ڵمانیا جێبێڵن
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نگێلا مێركل گوتی: مه‌به‌ستمانه به پلانێكی باش خزمه‌تی ئه‌و كۆچبه‌رانه بكه‌ین كه له‌به‌ر ناسه‌قامگیری ئه‌منی و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان، وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه و هاتوونه‌ته ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه‌ی مافی مانه‌وه‌یان پێبدرێت، ئێمه‌ش پارێزگاری‌یان لێده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به خستنه‌سه‌ركاری كۆچبه‌ران و زامنكردنی ژیانیان، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا گوتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و فه‌رمانگه‌ی گشتیی كۆچ و كۆچبه‌ران له پلانه‌كه‌یاندا كه بۆ رِێكخستنه‌وه‌ی ژیانی په‌نابه‌ران دایانرِشتووه، داوا له كۆمپانیا گه‌وره‌كان ده‌كه‌ن به‌پێی ده‌رفه‌ت هه‌لی كار بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه دابین بكه‌ن كه حكومه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان ده‌دات بۆئه‌وه‌ی بتوانن ژیان و گوزه‌رانیان رێكبخه‌نه‌وه .
شایه‌نی باسه ئه‌ڵمانیا له‌نێو وڵاتانی ئه‌وروپا پێشوازی له زۆرترین كۆچبه‌ر كردووه و ئاماده‌یی ده‌ربرِیوه زیاتر له هه‌شت سه‌د هه‌زار كۆچبه‌ر وه‌ربگرێت