دادگاییکردنی مورسی دەستپێدەکاتەوە

دادگاییکردنی مورسی دەستپێدەکاتەوە
سەرۆک کۆماری پێشووی میسر، بە تۆمەتی ”سیخوڕیکردن بۆ قەتەر“ دادگایی دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا میسرییەکان، ئەمڕۆ شەممە 19ـی ئەیلول، دادگاییکردنی محەممەد مورسی، سەرۆک کۆماری پێشووی میسر، کە بە کودەتای عەبدولفەتاح سیسی، وەزیری بەرگری لەسەرکار لادرا، دەستپێدەکاتەوە.

پرۆسەی دادگاییکردنەکە لە دادگای جیزە دەستپێدەکاتەوە و 10 سەرکردەی ئیخوان موسلیمینیش دادگایی دەکرێنەوە.

داواکاری گشتیی میسر، تۆمەتی دزەپێکردنی بەڵگەنامەکانی دەوڵەتی میسری بۆ وڵاتی قەتەر داوەتە پاڵ محەممەد مورسی.



















باس
Top