داوودئۆغڵو حکوومەتی پێ پێک‌نەهات.. ئه‌رکەکە راده‌ستی ئەردۆغان ده‌کاته‌وه‌

 داوودئۆغڵو حکوومەتی پێ پێک‌نەهات.. ئه‌رکەکە راده‌ستی ئەردۆغان ده‌کاته‌وه‌
ئەوە زانراوە كە ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی گشتیی ئاك پارتی و سەرۆكوەزیران (ئەحمەد داوودئۆغڵو) ئەركی پێكهێنانی حكوومەت رادەستی سەرۆکكۆمار (رەجەب تەییب ئەردۆغان) دەكاتەوە.

'ئانادۆڵو' بلاوی کردووەتەوە، (داوودئۆغڵو) كە رۆژی نۆی تەممووزی رابردوو لەلایەن (رەجەب تەییب ئەردۆغان)ـەوە ئەركی پێكهێنانی حكوومەتی پێ سپێدرا، لەو ماوەیەدا بەپێی ریزبەندی لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی گشتیی جەهەپە (كەمال كڵچدارئۆغڵو)، سەرۆكی گشتیی مەهەپە (دەوڵەت باخچەلی) و هاوسەرۆكانی هەدەپە (سەڵاحەددین دەمیرتاش) كۆ بووەوە. دواتر كۆبوونەوەی پێكهێنانی حكوومەتی لەگەڵ هەریەك لە (كڵچدارئۆغڵو و باخچەلی) ساز كرد و لەو روونكردنەوانەدا كە دای، ئەوەی راگەیاند كە دەرفەتی پێكهێنانی حكوومەتی هاوپەیمانی درووست نەبووە.

دوای ئەوەی (داوودئۆغڵو) ماوەی 40 رۆژە ئەركی پێكهێنانی حكوومەتی وەرگرتووە، پێش ئەوەی بە پێنج رۆژ ماوەی یاسایی تەواو ببێت، ئەركەكە رادەستی سەرۆكۆمار دەكاتەوە.
Top