عه‌لی خامنه‌یی هه‌ڕه‌شه ده‌كات: ڕێگه‌ناده‌ین عێراق و سوریا دابه‌ش بكرێن
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی “فارس‌نیوز” ڕابه‌ری باڵای ئێران گومانی خۆی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه په‌سه‌ند بكرێت كه‌له‌نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته‌كه‌دا واژۆكرا، سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی. چ له‌تاران و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی تاران.
پێشتریش ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌كانی میدیاكانی ئێران ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه ڕابه‌ری باڵای ئێران له‌ڕێككه‌وتنه‌كه نیگه‌رانه.له‌به‌رانبه‌ریشدا “باراك ئۆباما” دووچاری ناڕه‌حه‌تی و له‌مپه‌ر بووه له‌وه‌ی كۆنگریس قایل بكات به په‌سه‌ندكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه.
خامنه‌یی له‌میانه‌ی پێشوازی كردنیدا له به‌شداربووانی كۆبوونه‌ویه كۆڕبه‌ندی جیهانی ئه‌هلوبه‌یت و، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه ئیسلامییه‌كان، گوتی: ” ئه‌وان به‌وه‌همی خۆیان وایان دانابوو كه‌له‌میانه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌وه ڕێگه‌یه‌ك بۆ خۆیان ده‌دۆزنه‌وه، تاكو لێیه‌وه دزه بكه‌نه ناو وڵاته‌كه‌مان. ئه‌و ڕێككه‌وتنه چاره‌نوسی نادیاره. چ لێره، چ له‌وێ. به‌ڵام ئێمه ئه‌و ڕێگه‌یه‌مان داخست. زۆر به‌توندیش دایده‌خه‌ین”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” ڕێگه ناده‌ین به دزه‌كردنی ئابوری ئه‌مریكا بۆ ناو وڵات، ڕێگه‌ناده‌ین به دزه‌كردنی سیاسی و فه‌رهه‌نگی ئه‌مریكا بۆناو وڵات. به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه به‌ره‌نگاری ده‌بینه‌وه”.
جگه له‌وه‌ش گوتی: ” ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنن. نه‌خشه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. به‌ڵام ئێمه ڕێگه به‌وه ناده‌ین، له‌كاتێكدا ئه‌وان ده‌یانه‌وێت عێراق و سوریا دابه‌ش بكه‌ن، ئه‌و دابه‌ش بوونه ڕوونادات”.
باس