هێزە میلییەکانی یەمەن تەواوی پارێزگای شەبوەیان کۆنترۆڵکردەوە

هێزە میلییەکانی یەمەن تەواوی پارێزگای شەبوەیان کۆنترۆڵکردەوە
هێزە میللییەکانی یەمەن، بەتەواوی پارێزگای شەبوەیان لەدەستی چەکدارانی حوسی دەرهێنا".

دوای ماوەیەک لە دەستپێکردنی کەمپینی کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای شەبوە، هێزە میلییەکان کە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە سەرپەرشتی سعوودییە پشتگیرییان لێدەکات، لە بەندەری وەدیعەی سعوودیە کە هاوسنوورە لەگەڵ یەمەن، هێرشەکانیان دەستپێکردووە و تا شاری عەتەقی ناوەڕاستی پارێزگای شەبوە نەوەستاون.

بۆ پاشەکشێ پێکردنیان، فڕۆکە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان 8 ئۆتۆمبێلی چەکدارانی حوسییەکانیان لە دەورووبەری پارێزگای شەبوە تێکشکاندووە.

هێڕشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان گۆڕانکارییەکی گەورەیان لە پارسەنگی هێز دژی هێرشی چەکدارانی حوسی درووستکردووە، بەڵام یارمەتی هاوپەیمانان تەنیا بە هێرشی ئاسمانی نەوەستاوە.

لەم چوار رۆژەی رابردوودا لە کەمپینی گرتنەوەی پارێزگای شەبووە، هاوپەیمانان بە سەرپەرشتی سعوودییە چەکی قورسیان بۆ هێزە میلییەکانی یەمەن ناردووە.

بە گووتەی شایەدحاڵ و خەڵکی شاری عەتەق، دوای هێرشە ئاسمانییەکان، کاولکارییەکی زۆر بەو شوێنانەوە دیارە کە چەکدارانی حوسی لە پارێزگای شەبووە خۆیان تێدا حەشاردابوو.

لە 19ی ئاداری ئەمساڵ شەڕی نێوخۆیی لە یەمەن دەستیپێکرد و بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی تەندرووستی جیهانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەو 5 مانگەدا 4 هەزار و 345 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 22 هەزار کەسیش بریندار بوونە.















روداو
Top